سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق ئامادەیە مانگانە وەک قەرز ٥٩٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تا ئەوکاتەی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەردەبن، بەڵام حکومەتی هەرێم بەو بڕە پارەیە رازی نییە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق ئامادەیە مانگانە وەک قەرز ٥٩٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تاکو ئەوکاتەی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەردەبن، بەڵام حکومەتی هەرێم بەو بڕە پارەیە رازی نییە، چونکە بە وتەی حکومەتی هەرێم ٥٩٨ ملیار دینار بەشی مووچە ناکات و، داوای زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ئاب بەرەو کۆتایی دەچێت، هێشتا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نییە