ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: شاندی هەرێم داوای دوو مووچەی کردووە بەڵام بەغداد ئامادە نەبووە بینێرێت

  2023-08-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی فیدڕاڵی داوایکردووە سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بخرێتە سەر ئەو هەژمارە حسابییەی کەوا حکومەتی فیدراڵی داوایکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادانەبووە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە "تۆڕی هەواڵی ژیان"ی ڕاگەیاند،ئەمڕۆ وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ڕێککەوتن لە بەغداوە گەڕانەوە هەرێم، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی داوایکردووە سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بخرێتە سەر ئەو هەژمارە حسابییەی کەوا حکومەتی فیدراڵی داوایکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادانەبووە.

ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای مووچەی دوو مانگی کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق ئامادەنەبووە دوو مووچە بنێرێت و تەنها ئامادەبوون 590 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا 60  بۆ 65 بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێت بۆ عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ".