میدیایی فەرمی یەکێتی ڕایدەگەیەنت، تەنیا لە یەك شەودا هێزەكانی پارتی و سوپای بەعس لە 31ی ئابی 1996 دزییان لە سەدان ماڵ و دامەزراوەی حزبی و حكومی كردو تاڵانیان كرد.
میدیایی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارێك كە لە ساتەوەختی خیانەتەكەدا تۆماركراوە، تەنیا لە شەوی 31ی ئابی 1996دا هێزەكانی پارتی و سوپای بەعس دزییان لە (6000) هەزار ماڵكردووە و بەتاڵانیان بردووە.
حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رادەگەیەنێت، "چەتەكانی پارتی نەك هەر بارەگا حكومەییەكان و حزبییەكان، بەڵكو ماڵی سەرجەم كادران و لایەنگرانی یەكێتی و تەنانەت چەندین ماڵی پەرلەمانتاری پارتیش، كەسەر بە خۆیان بوون، تاڵانكرد" .
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: ئەو خانوانەی سەركردەكانی یەكێتی و لایەنگرەكانی تێیدا دەژیان لە 31ی ئابدا سەركردەكانی پارتی داگیریان كردوو، تەنانەت دوای 31ی ئاب بەڕەسمی لەسەریان تاپۆ كردن و تا ئێستاش لەناویدا دەژین، بۆیە جگە لەو خیانەتە نیشتمانیەی پارتی كردی ئامانجێكی دیكەی پێشمەرگەكانی پارتی و چەكدارانی بەعس، دزی و تاڵانی بوو.
وتیشی، "دامەزراوە حكومییەكان و بارەگاو ئۆرگانە حزبیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتەواوی تاڵان كران و ئەو رووداوەش بە گەورەترین شاڵاوی تاڵانی و دزی ئەژمار دەكرێت كە پارتی و بەعس لە هەولێر ئەنجامیانداوە".