داهاتی نەوتی عێراق ئاشکرا دەکرێت

  2023-09-04  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە مانگی تەممووز داهاتە نەوتییەکانی مانگی رابردووی عێراق ٦.٣٪ زیادیکردووە.

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردوە،  وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ـدا، ١٠٦ ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٨٧٤ بەرمیل نەوتی لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ـوە فرۆشتووە و، داهاتەکەی زیاتر لە ٨ ملیار و ٨٤٦ ملیۆن دۆلار بووە.

 
ئاماژەی بەوەشداوە، تێکڕای بەهای بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی عێراق ٨٣ دۆلار و ٣٥ سەنت بووە، لەکاتێکدا مانگی رابردوو، بە ٧٧ دۆلار و ٦٩ سەنت بووە.