به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و شۆفێری میكسه‌رێكی چیمه‌نتۆ به‌هۆی نه‌مانی برێكه‌وه خۆی كێشاوه به 13 ئۆتۆمبێل و پاش روداوه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هەولێر- کەسنەزان شۆفێری میكسه‌رێكی چیمنه‌تۆ کە بەرە و ناوشار هاتوە، بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی کێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێل پاشان وەستاوەته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش تەنها یه‌ك کەس بەسوکی برینداربوه بوە، بەڵام زیانە مادیەکان یه‌كجار زۆرن".
دەشڵێت، "شۆفێری مێکسەرەکە لەکاتی ئێستادا دیارنیە و ڕایکردوە بۆ شوێنێکی نادیار".