راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پابەندەییەکانی حکومەتی عێراق بە جێبەجێکردنی بودجەوە دەڵێت، حکومەت پابەندە بە جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە مەرجێک پابەندبن بە دەستورەوە.
فادی شەمەری راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقییەی راگەیاند، لە ژێر سایەی دەستوردا رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان بەڕێوەدەبرێن و هیچ شتێک لە سەرووی دەستورەوە نیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت دۆسییەیەکی ئاڵۆزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆماوەتەوەو پابەندبووە بە ئەتەکێتی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان بە هەموو خۆشەویستی و داناییەک، هێشتا نیازی باش هەیە بەمەرجێک حکومەتی هەرێم پابەندی بە دەستور و بنەماکانی رێزگرتن و زمانی نەرم و شەفافیەت بێت.