وتەبێژی حکومەتی عێراق زانیاری نوێ لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت، " حکومەتی فیدڕاڵی تەواوی پابەندییە داراییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە".
باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: ئەو پارەیەی لای حکومەتی هەرێمە سێ ئەوەندەی ئەو شایستە داراییانەیە کە لە بودجەدا بۆی دیاریکردووە بەپێی خەرجی فیعلی".
ئاماژەی بەوەشداوە، "حکومەتی فیدڕاڵی تەواوی پابەندییە داراییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە".
دەشڵێت، "حکومەتی فیدڕاڵی هەوڵی زۆری داوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران چارەسەرێک پێشکەش بکات ".
وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەشکردوە، "حکومەتی هەرێم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی رادەست نەکردووە وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە'.
ئاشکراشی دەکات، "حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاری داوە بە پێدانی قەرز تا ئەو کاتەی کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەبن".