بانکی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری راگەیاند

  2023-09-10  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاند کە زیاد لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی راگەیاند کە ١٩٧ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٨٨٩ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە ٢٦ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی کاش ١٧٠ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ٨٨٩ دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە رۆژی سێشەممە ٥ی ئەم مانگەوە بانکی ناوەندی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستۆتەبازاڕەوە و دواینجاریش، بانکی ناوەندی عێراق ٢٥٥ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ١٨٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە کە بڕی ٢٠١ ملیۆن و ٤٨٥ هەزار و ١٨٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە، هەروەها ٥٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.