ئەمڕۆ لە عێراق 2312 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون هەر لەمڕۆدا 1645تووشبوو لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 95 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا 11 هەزار و 154 پشكنینیان ئەنجامداوە بەوەش كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە682 هەزار و 632 پشكنین.
وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 1645تووشبوو لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 2312 كەسی دیكەش تووش بوونیان بە ڤایرۆسەكە دیاری كراوە زۆرینەشیان لە شاری بەغدا بوون.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە لەو ماوەیەدا لە سەرتاسەری عێراقدا 95 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 29یان لە بەغدا بووە و 6 كەسیش لە سلێمانی بووە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكانی ئەو وەزارەتە تا ئێستا77 هەزار و 506 كەس تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە دیاریكراوە، لە نێویاندا 44هەزار و 724 كەس چاكبوونەتەوە و 3150 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە و 420 كەسیش لەژێر چاودێری چڕدان.