بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەراورد بەرۆژانی رابردوو رێژەی کاشی بۆ دوو هێندە زیادکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە١٢ی ئەیلول، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ٢٠١ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٢٦١ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە ٦٤ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی کاش ١٣٧ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ٢٦١ دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
جێگەی باسە، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە، لەکاتێکدا دوێنێبەهای ١٠٠ دۆلار نزیک بوەوە لە ١٥٧هەزار دیناری عێراقی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دوشەممە بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند کە ١٩٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ١٣٦ دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە ٢٧ ملیۆن و ٤٦٠هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ١٦٩ ملیۆن و ١٢٩ هەزار و ١٣٦ دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.