مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن

  2023-09-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەینێ پێنجشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی بەغدا دەکەن.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سبەی پێنجشەممە ١٤/٩/٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک وەزیر، بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی بودجەو موچە سەردانی بەغدا دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموومان هەوڵمان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، سەرۆکوەزیرانی خۆمان بە بەردەوام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە. بەندە خۆم بە بەردەوام لەسەر هێڵم.