بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە

  2023-09-13  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە.

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەردوو هۆبەی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی سەر بە نووسینگەکەمان توانیان چوار تۆمەتباری عێراقی دەستگیربکەن کە تاوانی دەڵاڵیکردنی (کڕین و فرۆشتنی) گورچیلەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکان یەکێکیان کوردە و سیانیان بە رەگەزنامە عەرەبن، دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی پێنج لە یاسای ژمارە ٢٨ ی ساڵی ٢٠١٢ ی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ راگیران، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.