بە مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەگەنە بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تەموزی ٢٠٢٣ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی هەرێم پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن.
لەو بارەیەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت".