بڕی ١٠٧ ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

  2023-09-14  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کرد و ١٠٧ ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانە کرد.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕەپارەیەکی تر خرایە هەژماری وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان، کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە ٥٠ ملیار دیناری بۆ سلێمانی، ٣٢ ملیار دیناری بۆ هەولێر و ٢٥ ملیار دیناری بۆ دهۆکە.

ئاشکراشیکرد، پاش تەواوبونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەستبەدابەشکردنی دەکرێت بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان.

لایخۆشیەوە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بڕی پارەکە ١٠٧ ملیار دینارە، ٥٠ ملیار دیناری بۆ سلێمانی و ٣٢ ملیار دینار بۆ هەولێر و ٢٥ ملیار دینار بۆ دهۆک دەبێت.

وەزیری بازرگانی جەختی کردەوە، دوای وەرگرتنی چەکەکان و تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، هەفتەی داھاتوو پارەکە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێ.