کۆبونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و، نووسینەگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەستووریی و یاسایی بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرایەوە.
کەمێک لەمەوبەر نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کە تێیدا هاتووە، "سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لە دۆزینەوەی چارەسەریی ریشەیی بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا"، ئاشکراشیکردووە، "حکومەتی عێراق سورە لەسەر گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ هەرێم".
دەشڵێت، لەمیانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم کرایەوە، بەگوێرەی دەستور و یاسا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە، سودانی جەختی لەوەکردەوە، کە رێبازی حکومەتی ئێستا لەسەر بنەمای کارکردنە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری هەمیشەیی دور لە ناکۆکییەکان، جەختی لە جددیی حکومەت کردەوە لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.