جەمال کۆچەر: دوو پێشنیار بۆ چارەسەری مووچە خراوەتەڕوو

  2023-09-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری موێ لەسەر کۆبووەی شاندی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "وەفدی حکومەتی هەرێم پێشنیازی کردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغداد تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت".


جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دوو پێشنیازکراوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، پێشنیازی یەکەم ئەوەبووە بەغداد تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە ناردنی ئەو پارەیە لە ٢٠٢٤شدا بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ چارەسەر دەکرێت.

بەوتەی مەسرور بارزانی بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەڕەچاوکردنی پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێم، بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.