ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات کە بڕیارە مانگانە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت و دەشڵێت، بۆ هەرمانگێک بەغدا ٨٠٠ ملیار دینار دەنێرێت
د. نەرمین مەعرووف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ٤.٨ ترلیۆن دینارەی بەغدا بڕیارە بینێرێت، بۆ هەر مانگێک ٨٠٠ ملیار دینار دەکات و بۆ مووچەی شەش مانگی مووچەخۆرانە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە تاوەکو ئەو کاتەیە کە دەرفەتێکی زیاتر لە بەردەم پەرلەمان و لایەنەکان پەیدا دەبێت بۆ پێداچوونەوە بە دەقەکانی مادەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە.