یوسف كلابی: دەمانەوێت چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەین

  2023-09-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، لە کۆبونەوەی سبەینێ یەکشەممە هەوڵی جددی دەدرێت بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت و پەرلەمان مافی ئەوەیان نییە پێچەوانەی یاسای بودجە هەنگاو بنێن، بەڵام پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیان وەربگرن كە مووچەكانیانە و ئێمە پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە لایەنە سیاسییەكان كار بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بكەن ئێمەش كار بۆ هەمواركردنەوەی ئەو بڕگەیە دەكەین و پێویستە ئەولەویەت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێت و دەمانەوێت چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەین.
وتیشی، تێچووی بەرمیلێک نەوتی هەرێم چوار هێندەی بەرمیلێک نەوتە لەعێراق