ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه بڕی 700 ملیار دینار به سێ قۆناغ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پاره‌ی پێویست بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ 17ـی ئه‌یلوولی 2023، بڕیاردرا قه‌رزێك به بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به سێ قۆناغ، هه‌ر قۆناغێك 700 ملیار دینار دابین بكرێت.
دەشڵێت، لەم مانگی ئەیلوولەوە دەست بە ناردنی 700 ملیار دەکەن و تاوەکو دوو مانگی تر بەردەوام دەبن.