ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

  2023-09-18  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە دەنگدانەوە کە بە پەسەندکردنی دەبێتە ١٩هەمین پارێزگای عێراق.


بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاریش کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت، یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە لە چوار ماددە پێکهاتووە.

چرۆ حەمەشەریف پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، " لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە گفتوگۆیان کردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە کە پێداگری کردووە لەسەرئەوەی دەبێت پڕۆژەیاساکەی هەڵەبجە بخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە".