قاسم ئەعرەجی بۆ پرسێکی گرنگ سەردانی هەولێر دەکات

  2023-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمنی سەردانی شاری هەولێر بکات، بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانەکە بەمەبەستی بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران.

بەپێی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق دەبێت گروپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە چەک دابماڵرێن و کەمپنشێن بکرێن، دوا وادە بۆ لە چەک داماڵینیان ١٩ ئەم مانگەیە، پێشتر ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە و ئەم بڕیارەمان بە هەردوو دەسەڵاتی عێراقی و هەرێمی کوردستان راگەیاندووە. 

لەسەر ئەم پرسە حکومەتی عێراق رێوشوێنی ئەمنی گرتوەتەبەر و دەیەوێت رێککەوتنەکە بەبێ گرفت جێبەجێبکرێت و پابەندبوونی خۆی راگەیاندوە