سەرۆکی کوتلەی سادقون لە پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "حکومەتی ناوەندو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لایەنە مرۆییەکان لە بەرچاوگرت"
عەدنان فیحان, سەرۆکی کوتلەی سادقونی سەربە (عەسائیی ئەھلی حەق) لە پەرلەمانی عێراق, لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیب بە مەرجی ئەوە رازیبووە لەسەر قەرزەکە پارەکە بدرێت بە مووچەخۆران.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە وردبینی لە داراییەکانی هەرێم بکرێت، لە بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی.
دوو مەرجمان داناوە بۆ هەرێم:
-یەکەمیان: وردبینیکردن لە حسابابەکانی هەرێم.
-دووەمیان: پارەکە بگاتە دەستی فەرمانبەران.
دەشڵێت، رێککەوتنێکی مرۆیی مەرجدارمان ئەنجامدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەرێم و حکومەتی هەرێم بەرپرسی راستەوخۆیە لە دواخستنی مووچەی فەرمانبەران.
باسی لەوەشکردوە، حکومەتی ناوەندو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لایەنە مرۆییەکان لە بەرچاوگرت، بڕگەکانی تایبەت بە هەرێم لە بودجە هەموار ناکرێتەوە.