ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەخۆران تەواو دەبێت

  2023-09-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەخۆران له‌ به‌غداوه‌ تەواو دەبێت.

شێروان دووبەردانی، لە لێدوانێکدا راگەیاند، "ئەمڕۆ بانکەکان رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکەن، دواتر دەبێ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی بکات و پارەکە رەوان دەکرێت".

روونیکردەوە، ئەو بڕە پارە لەلایەن سێ بانک وەک قەرز دەدرێت بە هەرێمی کوردستان، بانکی TBI، 200 ملیار و بانکی رەشید 250 ملیار و بانکی رافیدەینیش 250 ملیار.