بریت مەكگۆرك، جێگری یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا رایگه‌یاند، پێشوازی لە رێککەوتنی ئەم دواییانەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ده‌كات.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مەکگۆرک پێشوازی لە رێککەوتنی ئەم دواییانەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کردوە.
بەرپرسە ئەمریكییەكان جەختیان لەسەر پێویستی كردنەوەی بۆری نەوتی نێوان عێراق‌و توركیا كردووە لە زوترین كاتدا.