سودانی: هیچ کێشەیەکی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدا نییە

  2023-09-22  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە پەراوێزى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەشدارى دیبەیتی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی سەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، هیچ کێشەیەکى سیاسى لە نێوان بەغداد و هەولێر نەماوە، ئەوەى هەیە کێشەى یاسایى و داراییە.

محەمەد شیاع سودانى رایگەیاند، ئێمە بە ئەزموونێکی پڕ لە ئازاردا تێپەڕین لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، قاعیدە بە داعش کۆتایی هات، بەڵام دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، سەرەتایەکی نوێمان لە عێراقدا دەستپێکرد،

رونیشى کردەوە، شەڕی داعش عێراقییەکانی بە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکانەوە یەکخست، ئەمەش وایکرد گوتاری مەزهەبى و نەتەوەیی و تێپەڕێنین کە کاریگەری لەسەر سەقامگیری هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ لایەنێکی دەرەکی قبوڵ ناکەن، ببێتە لایەنی سێیەم بۆ گۆڕانکاری سیاسی لە عێراق، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕبون، بەڵام بە رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتاییان پێهێنا، ئەوەش نیشانەی گەشەی کاری سیاسی عێراقە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ قەیرانێکی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدادا بونی نییە، تەنها چەند کێشەیەکی یاسایی دارایی هەیە، ئەویش لە رێگەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆوە تێپەڕێندراوە، وتیشی، "هەرێمی کوردستان كاراكته‌رێكی سەرەکی کاری سیاسی عێراقە.