پەرلەمانتارێکی عێراق: هەرێم ناوی مردوانی وەكو فەرمانبەر تۆمار كردووە

  2023-09-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی هاوپەیمانی سادیقوون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم ناوی مردووانی وەكو فەرمانبەر تۆمار كردووە.

سوهەیلە سوڵتانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم پابەندی زۆربەی یاسا پەسەندكراوەكانی پەرلەمان نییە

وتیشی، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی هەرێم بەردەوام بێت لە ڕێگەنەدان بە چاودێری دارایی بۆ وردبینیکردنی داتاکان.

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرپێچی گەورە لە فایلی ژمارەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان هەیە".

سوڵتانی ئاماژەی بەوەشكرد، کەسانی مردوو هەن کە تائێستاش هەرێم وەک فەرمانبەر تۆماریان دەکات.