سودانی: هەوڵدەدەین بۆئەوەی باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت

  2023-09-22  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ کاردەکات بۆئەوەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێ و گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدادیش بەردەوامن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 87ھەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ لە رێگەی سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانییەوە بە پلانێکی گشتگیر و فراوان کاردەکات بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کاردەکەن بۆ ئەوەی بە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان داھات و ئابووری عێراق زیاتر بەرەوپێش بەرن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشیکردەوە، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بەبێ رەچاوکردنی پلە و پۆستەکانیان لە حکومەتدا.