سبەی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  2023-09-23  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی موچەی مانگی ٨ی لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.

بانکی شێروانە ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٤ مووچەی وەجبەی یەک و دووی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی ڕابردووش راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە موچەی مانگی ٨ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.