بە گوێرەی ئامارێکی نوێ، رێژەی تەڵاقدان لەعێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەشێوەیەک تەنها لە مانگی ئابی رابردوودا گەیشتووەتە نزیكه‌ی 7 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاماری ئاماری هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی له مانگی ئاب له عێراقدا بڵاو كرده‌وه و رایگەیاند، به‌ته‌نها له مانگی ئابی (2023)دا حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه (ته‌ڵاق) گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 7 هه‌زار حاڵه‌ت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، كه له هه‌مان ماوه‌دا زیاتر له (19) هه‌زار حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆماركراوه.
ئه‌م ئاماره‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نییه.
هاوكات، سەنتەری ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویكردۆتەوە، ژمارەکان ئاماژەن بۆ رێژەیەکی بەرزی جیابوونەوە لەناو هاوسەراندا، بەغدا لە پلەی یەکەمدا دێت و بەدواشیدا بەسڕە پلەی دووەمی گرتووە.
پێشتر شاره‌زایان ئاشكرایان كردبوو به هۆی دیارده‌ی زوو به‌شوودان، ناپاكیی هاوسه‌ران، خراپیی دۆخی ئابووری و خراپ به‌كارهێنانی هۆكانی پێوه‌ندی، ناسه‌قامگیریی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاواره‌یی، دیارده‌ی جیابوونه‌وه زیاد بووه.