موچەى پێنج وەزارەت و چەند شوێنیک دەدرێت

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمى کوردستان لە دابەشکردنى موچەى مانگى شوبات بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش موچەى پێنج وەزارەت و چەند شوێنیکى دیکە دەدرێت.

بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ موچەى وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا دابەشدەکرێت.

لە لیستەکەدا هاتووە هەر ئەمڕۆ موچەى هەریەک لە ئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم بۆ مانگى شوبات دەدرێن.

بەدابەشکردنى موچەى ئەو شوینانە، تەنها موچەى خانەنشین ماوە دابەشبکرێت، بەگوێرەى زانیاریەکانیش سبەینێ دەست بەدابەشکردنى موچەی خانەنشینانیش دەکرێت بەوەش کۆتایى بەدابەشکردنى موچەى مانگى شوبات دێت.



ڕیکلام