ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندەییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لەچەند رۆژی رابردوودا ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلول، موسەنا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی بەغداد یەوم رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەیەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهانی توورکییەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو لایەنە ناکۆکەکانی ئەم دۆسێیەدا هەیە و خۆشی زۆر بایەخ بە دۆسێکە دەدات".
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێی زانیارییەکانی ئەو لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت دەوای ئەوەی تورکیا رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت کۆتایی هاتووە.