سهرۆك وهزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، "ئهو چارهسهرانهی له بودجهی سێ ساڵهی ههژاریدا هاتوه، بهسه بۆئهوهی له ماوهی پێنج ساڵدا به شێوهیهكی ڕیشهیی كۆتایی به ڕێژهی ههژاری له عێراقدا بهێنێت.
محەمەد شیاع سودانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زە ناشیوناڵی ئەمریکی باسی لەوەكردووە،"ئەو چارەسەرانەی لە بودجەی سێ ساڵەی هەژاریدا هاتووە بەسە بۆ ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵدا بە شێوەیەکی ڕێژەی کۆتایی بە هەژاری لە عێراق بهێنێت".
روونیشیكردووەتەوە، "یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی باس لە هەژاری فرەڕەهەند دەکات و 4 ملیار دۆلار لە ساڵی 2023 تەرخانکراوە بۆ چارەسەرکردنی هەژاری، کە یارمەتییەکە بۆ خوێندکارانی خوێندنگەكان و کۆلێژ و منداڵانی خێزانە هەژارەکان بۆ ڕێگریکردن لە درێژبوونەوەی هەژاری لە خێزانەکانیاندا".
سودانی دەشڵێت، "هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو شەڕێکە لە نێوان ئەو وڵاتەی کە دەیەوێت مامەڵەی دروست سەقامگیر بکات و گروپێک کە پێشتر لەسەر دۆلار دەژیان".