ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ـی ئه‌یلوولی 2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و تێیدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌رچوو.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سێ بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو گرێبەستەکانی ناوخۆی عێراق بکرێنە بە دینار، جگە لەو گرێبەستانەی لە سەردەمی حکومەتی پێشوو کراوە بە دۆلار.
ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێک بانکە حکومییەکانی پابەندکرد، کە بە نرخی رەسمی دۆلار قەرز بدەنە ھاوڵاتییان و ھەر بە ھەمان نرخیش قەرزی دۆلار لە ھاوڵاتییان وەربگرنەوە .