ئەمڕۆ ٢٧-٩-٢٠٢٣ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە تەلاری هونەر لەسلێمانی دەبەستێت و ٦٠٠ ئەندام بەشداری کۆنگرەکە دەکەن.
سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش".
ئاماژەی بەوەشكردووە، له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.