حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر وتارێكی پێشكەشكرد و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی كرد و رایگەیاند، پیرۆزبایی بەستنی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتی دەكەم و هیوادارم یەكێتی لەسەر ئەو رێبازە مێژووییەی گرتوویەتەبەر بەردەوام بێت.
بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کە ئامادەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بوون وتاری خۆیان پێشکەشکرد، لەوانە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند،" هیوامان هەیە کە ئەم کۆنگرەیەی یەکێتی بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و حزبەکە بتوانێت بەردەوامبێت لەو رێبازەی کە هەیەتی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان".
وتیشی، لەمڕۆدا رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی بوینەتەوە.