بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئەیلوول ڕایگەیاند، نرخی کارەبا بۆ هەر کیلۆواتێک بریتیە لە ٢٧٤ دینار و بەراورد بە مانگی ڕابردوو دابەزیووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لەکۆبونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانی ناو شاری سلێمانی ئامادەبون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بریتیە لە 274 دینار، لە کاتێکدا مانگی (ئاب/8) نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە 276 دینار بوو.
ئاماژهی بهوهشكردوه، پێویستە سەرجەم ستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.