لەبارەی درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەرانەوە وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ​

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابورى هەرێم لەبارەی درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەرانەوە رووونکردنەوە دەدات و رایگەیاند، ئامادەنین لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنن .

دەقى روونکردنەوەکە..

ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارى بەرێزەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز. ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەێنین. یەكەم: هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە. دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.



ڕیکلام