لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا سێ پێشمەرگە برینداربوون

  2023-09-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی فەرماندەیی سپیلک تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣)، لەکاتی خاوێنکردنەوەی بارەگاکانیان، گوللـەهاوەنێکی شەست ملیمی بە پێشمەرگەکانی فەرماندەیی سپیلک تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.

لایخۆشیەوە، تارق هەرنی فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک، ژمارەی پێشمەرگە بریندارەکان ٣ پێشمەرگەیە و پارچەی تۆپەکەیان بەرکەوتووە و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و، باری تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سووکن.