ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی دەرئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغداد ڕایدەگەیەنێت" ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردوەتەوە سیستمی مووچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و دەبێت موچهخۆرانی ههرێم ههر 30 رۆژ جارێك موچهكانیان وهربگرن ".
نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێم رایگەیاند، لە سەردانەكەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیانكردەوە كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان پێویستە موچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێك موچەوەربگرن.
راشیگەیاند، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردوەتەوە كە سیستمی موچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە موچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت.
نەجمەدین محەمەد جەختیكردۆتەوە، ئەوەش هەنگاوێكە بۆ جیاكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كێشە سیاسییەكان و بتوانرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.