چوارەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند بکرێت و هەر ئەمڕۆش ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠-٩-٢٠٢٣، چوارەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامی هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە لە سێ رۆژی رابردووی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دا، بەشێک لە ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند کران، چاوەڕوان دەکرێت ئەو ماددانەی پەسەند نەکراون ئەمڕۆ بڕیاریان لەسەر بدرێت.
بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە چوارەم رۆژی کۆنگرەدا، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرێن.
رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە رۆژی یەکەمدا بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە.