ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

  2023-09-30  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی ٧ی چەند شوێنێک دابەشبکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، رۆژی شەممە ٣٠-٩-٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بڕیارە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بێت