ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی رایگەیاند، په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی زۆری ماوەو تەسەورناکەم ئەمڕۆش تەواوبێت.
مستەفا چاوڕەش، ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی بە رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند، گفتوگۆكردن لەسەر خاڵەكانی پەیڕەوی ناوخۆ ئاڕاستییەکی باشی وەرگرتووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، زۆرێك لە خاڵەكانی پەیڕەو ماوە، ئەمڕۆ تەواو نابێت.
مستەفا چاوڕەش وتیشی" ئه‌مڕۆ تائێستا سێ تا چوار مادده‌یه‌ك په‌سه‌ندكراوه و گه‌یشتوه‌ته مادده‌كانی 17 و 18 و كاره‌كانی زۆری ماوه و ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بڕوات ره‌نگه ئه‌مڕۆش ته‌واونه‌بێت و بكەوێتەوە سبەینێ".
رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلول كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە ئامادەبوونی 600 ئەندام دەستیپێكرد و تا ئێستا درێژەی هەیە.