وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمى کوردستان بەفەرمى دابەشکردنى موچەى خانەنشینى رایگەیاند.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم، سبهی سێشهممه 14ى تەموز موچەى دخانهشینی پێشمهرگه بۆ مانگی ئایارى 2019 خەرجدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژى چوارشەممەش 15ى تەموز موچهی خانهنشینی شارستانی بۆ مانگی ئایارى ساڵى رابردوو خەرجدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ موچەى وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم دراوە.