پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی کۆتایی بە بایکۆت دەهێنن

  2023-09-30  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی ڕایگەیاند، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆت هەڵدەپەسێرن، بەڵام کاتی دەوام کەمدەکەنەوە.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پاش كۆبوونەوە و راوێژیان لەگەڵ نووسینگە و نوێنەرایەتی و لیژنە پسپۆرییەكانی لقەكەیان، بڕیاریان داوە بۆ ماوەیەكی كاتی بایكۆت هەڵپەسێرن و لە ناوەندەكانی تەندروستی دەست بە دەوامكردن بكەنەوە.

وتیشی، هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەی بۆئەوەی دوو مووچەی فەوتاوی پزیشکان و کارمەندان بگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داوای لێبوردن لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەیەن، کە وێڕای بارگرانی ڕەوشی ژیانیان، نەبوونی کار و مووچە ناچاربوون ڕوو لە ناوەندە تەندروستییە تایبەتەکان بکەن و ژمارەیەک هاووڵاتیش گیانیان لەدەستدا، بەڵام کەمتەرخەمییەکەی دەخەینە ئەستۆی حکومەت کە بە دەنگ داواکارییەکانی کەرتی تەندروستییەوە نەهاتن.

جێی ئاماژەیە زیاتر لە دوو هەفتەیە لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بایكۆتیان راگەیاند