پهرلهمانتارێكی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخست.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ میدیای فەرمی یەكێتی رایگەیاند، "بڕگەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، کەلە کارنامەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەبوو بە هۆکاری ئەوەی سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە رونی دیاری نەکراوە، دواخرا".
دەشڵێت،" سەرۆکایەتی پەرلەمان نوسراوی رەسمی لەبارەی دیاریکردنی تەواوی سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن و لەپاش وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمیش بڕگەکە دەچێتە کارنامەی دانیشتنەکانەوە".