ئەندامێكی كۆنگرەی یەكێی رایگەیاند، هیچ شێتێك لە راوێژ بە ئەندامانی كۆنگرە دەرنەچووە، بەهیچ شێوەیەك جێگر بۆ سەرۆكی یەكێتی پێشنیار نەكراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێی رایگەیاند:" كۆنگرەی یەكێتی بەراورد بە كۆنگرەكانی پێشووتری یەكێتی 11 بۆ 12 رۆژی خایەندووە و پێنج رۆژ بۆ كۆنگرەیەكی یەكێتی هەر هیچ نییە و پێچی مێزەرێكە و سبەینێ كارەكانی كۆنگرە تەواو دەبێت.
وتیشی، هیچ شتێكی شەخسی بوونی نییە و بەشێوەیەكی گشتی ئەوەی لە كۆنگرەدا دەنگی لەسەر دەدرێت لەلایەن ئەندامانی كۆنگرە و سەرۆكی یەكێتیشەوە پەیڕەو دەكرێت، راستەوخۆ لە پەیڕەوی یەكێتیدا بوونی هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی بەشێوەیەكی راستەوخۆ تەواوی پێشنیارەكانی بە راوێژكردووە و هیچ شێتێك لە راوێژ بە ئەندامانی كۆنگرە دەرنەچووە، بەهیچ شێوەیەك جێگر بۆ سەرۆكی یەكێتی پێشنیار نەكراوە.
لەسەر درێژەی كۆنگرەی بۆ رۆژی پێنجەم ئەوەیخستەڕوو، باش نییە كۆنگرە بە خێرایی و بە پەلە پەل و گرجوكاڵی بەڕێوەبچێت بۆیە دەبێت لێگەڕێین تەواوی ئەندامانی كۆنگرە چیان لە دڵدایە ئەوە بڵێن.