وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، 600 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ناو هۆڵه‌كه رزگار كراون و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش یاری ئاگرین بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/10/2023، لیژنەی لێکۆڵینەوە بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا، له هۆڵه‌كه‌دا ده‌رگایه‌كی تایبه‌ت و فریاگوزاری نه‌بووه تا به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له خه‌ڵكه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، به گوێره‌ی لیژنه‌كه، چوار ئامێر هه‌یه كه یاریی ئاگرینی پێ كراوه و كه ده‌بنه هۆی سووتان، هه‌روه‌ها یارییه ئاگرینه‌كان، كه گه‌یشتووه‌ته بنمیچی هۆڵه‌كه و بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی، سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه، یارییه ئاگرینه‌كان بووه.
ئەوەشخرایەڕوو، بنمیچی هۆڵه‌كه مادده‌ی نایلۆنی جیاوازی تێدا بووه و نموونه‌ی بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵنه‌وه نێردراوه، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و مادده‌ی تری هۆڵه‌كه‌ش بۆ لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری نێردراوه، خاوه‌نی هۆڵه‌كه سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌تیی رووداوه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری خواردنه‌وه كحولییه‌كان له هۆڵه‌كه‌دا بینراوه و هه‌بووه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیی سووتانی زیاتری داوه.
دەشڵێت، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و دەڵێت، دوای ئاگرەکە، 600 کەس لەنێو هۆڵەکە رزگار کراون و 21 ئۆتۆمبێل بەشدارییان لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کردووە.
بەوتەی ئەو لیژنەیەش، 107 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و 82 برینداریش هەن.