ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی كەم دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە و کە کۆی گشتیی نزیکەی 193 ملیۆن دۆلارە.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 1-10-2023، بڕی 192 ملیۆن و 920 هەزار و 710 دۆلاری خستووەتە ناو بازاڕەکانی عێراقەوە. لەو بڕەش، 173 ملیۆن و 290 هەزار و 710 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و 19 ملیۆن و 630 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینەییە.
جێگەی باسە، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر 155 هەزار و 600 دینارە.