قوباد تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆ به دواوه یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌و یه‌كێتییه بێت كه چه‌ندین ساڵه هه‌مو یه‌كێتییه‌كان و كوردستانیان ئاواتی بۆ ده‌خوازن و ده‌شڵێت، ئێستا هه‌موان چاودێری هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی دوای كۆنگره‌ی پێنج ده‌كه‌ن، دڵنیام یه‌كێتی له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌وه ده‌توانێت له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیدا بێت.
قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامێكدا دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره رایگه‌یاند كه" كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو. سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌دا كه خوێنی تازه و گه‌نجان و ژنانی به رێژه‌یه‌كی باش هێنایه ناوه‌ندی بڕیاردانه‌وه و به‌مه‌ش ده‌رگای هیوای به‌ڕووی كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیدا كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر چالاكتربن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا ده‌توانن خۆیان له به‌رزترین ئاستی بڕیاردانی یه‌كێتیدا ببیننه‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی دەشڵێت،" كۆنگره سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌دا كه یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان په‌راوێز ناخرێن و هه‌موومان پێكه‌وه بڕیارمانداوه خزمه‌تكاری هاوڵاتیان بین بێجیاوازی ناوچه‌یی و ئینتیمای حیزبی و ئاینی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕووه كه،" سه‌ركه‌وتوو بوو له داڕشتنی بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و نێوده‌وڵه‌تیدا".
قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه"ئێستا هه‌مووان چاودێری هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی دوای كۆنگره‌ی پێنج ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه به‌رپرسیارێتی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی له هه‌موو كات قورستره و ده‌بێت له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدابن".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "دڵنیام یه‌كێتی له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌توانێت له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كیتیدا بێت".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەشكردووە، دڵنیام یەکێتی لەمەودوا بە سەرکەوتنی گەورەتر روحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدەکانمان شاد دەکات و سەری کەسوکاری شەهیدان و هەڤاڵان و ئەندامانی یەکیتی بەرزتر دەکاتەوە.