وەهاب هەڵەبجەیی، ئەندامی سەرکردایەتی نوێی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە و خۆشم لەجاران زیاتر بەرگری لەكوردستان دەكەم.
وەهاب هەڵەبجەیی، ئەندامی سەرکردایەتی نوێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فەرماندەیی دژە تیرۆری یەكێتی، لەدوای كۆتایی هاتنی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەموو سەركردایەتی دەكەم و لە هەمووان پیرۆز بێت، ئیشەڵا سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە بۆ كوردستان، ئیشەڵا خۆشم لە جاران زیاتر بەرگری لە كوردستان دەكەین.
دوای پێنج رۆژ لە بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ سەركردایەتی نوێی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا كە 60 ئەندامن.